بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕاشاتودەی؛ "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئانگێلا مێرکێل سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە دیدارێکدا کە ڕۆژی ڕابردوو لە مۆسکۆۆ بەڕێوە چوو، لە سەر ئەوەی کە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەلێک گرینگە، لەسەر ئەم خاڵە گەیشتنە تەبایی کە ئەو ڕێککەوتنە بە هەر لەونێک بووە دەبێ بمێنێتەوە.
هەر دوو سەرۆک وڵات بە پێچەوانەی ئەو کەشەی ئەمریکا دوابەدوای شەهید کردنی سەردار سولەیمانی بەدی هێناوە ، بڕوایان وایە کە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێستایش هەر گونجاوە و دەبێ هەوڵ بدرێ بۆ جێبەجێ کرانی.
مێرکێل لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە مۆسکۆ وتی کە دەبێ بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی یەتۆمی ئەوەی لە دەستمان بێت، بیکەین" و بەڵێنیشی دا هەموو ئامرازێکی دیپلۆماتیک بۆ یارمەتیدانی ئەم ڕێککوتنەو بەکار بێنێ.
ناوبراو وتیشی: "ئەو ڕێککەوتنە تەواو نییە بەڵام هێشتایش هەر پەیمانێک دێتە ئەژمار و هەموو بەرپرسایەتییەکانی سەر ئەستۆی لایەنەکانی دەگرێتەوە. ئێمە دەمانهەوێ بیپارێزین."
پوتین کە ئەو ڕێککەوتنە بە خاوەنی گرینگایەتییەکی یەکجار زۆر وەسف کرد وتی کە مۆسکۆ و بەرلین سەبارەت بە پێویستیی گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بەرەو لای ئەو ڕێککەوتنە، یەکدەنگن.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها وتی: پاش ئەوەی کە ئەمریکا لەو پەیمانە هاتە دەرەوە، ئێرانیش هەڵپەساردنی بەڵێنەکانی خۆی لەو ڕێککەوتنەدا ڕاگەیاند. من پێـم خۆشە ئەوە ڕابگەیەنم کە ئەو بەڵێن و ئەستۆگرییانە بە شێوەی دڵخوازانە لە لایەن ئێرانەوە قەبووڵ کرابوون. ئێران ئامادەی گەڕانەوە بۆ وەئەستۆگرتنی تۆکمە و تەواوی هەموو بەڵێن و بەرپرسایەتییەکانی بەرامبەر بەو ڕێککەوتنەیە.
پوتین لە درێژەدا هیوای خواست کە مێکانزیمی دەراویی تایبەت کە بە "ئینستێکس" بەناوبانگە و بۆ هاسان کردنەوەی بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران و دەور دانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا وەڕێخرابوو، بەم زوانە ئامادە و جێبەجێ دەکرێ و وڵاتانی ئەورووپاییش دەبێ بەڵێنەکانیان لەمەڕ دانانی مێکانیزمێکی بەدوور لە کاریگەریی دۆلار بەجێ بێنن.
دیداری ڕۆژی ڕابردووی مێرکێل و پوتین دوابەدوای دەسپێبوونی هەنگاوی پێنجەمی ئێران لە ئاراستەی بەرتەسک کردنەوەی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوە چوو.
دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا هەنگاوی پێنجەم و یەکجاریی خۆی لە ئاراستەی بەرتەسک کردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیتر بازنەی چالاکیی ئەتۆمیی خۆی لە بواری پیاندن، ئاستی پێتاندن، ڕادەی مادەی پێتێندراو و توێژینەوە و پەرەپێدان بەرتەسک ناکاتەوە.
.........
340